ستایڵی نوێ

بە جوانترین منداڵی جیهان بۆ ساڵی 2020 هەڵبژێردرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە جوانترین منداڵی جیهان بۆ ساڵی 2020 هەڵبژێردرا
مـەودا میدیا_سـۆما خالید

کچێکی تەمەن 6 ساڵ بەجوانترین منداڵی جیهان هەڵبژێردرا، کە زیاتر لە 28 هەزار فولوی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئێنستاگرام هەیە.

بەپێـی سەرچاوەکان، ئالینا یاکوپووا، کچێکی تەمەن 6ساڵەو خەڵکی روسیایە، بە مودێل ناسراوە، ئەم منداڵە کە تەمەنێکی بچووکی هەیە بەلام بە جوانترین کچی جیهان بۆ ساڵی 2020 هەڵبژێردراوە، کە توانیوێتی بە جوانیەکەی و خەندەی سەر لێوەکانی سەرنجی هەموو جیهان و هەوادارانی بۆ ڵای خۆی رابکێشت، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە 28 هەزار فولوی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئێنستاگرام هەیە، کە ئەم رێژەیە رۆژ بە رۆژ لەزیادبووندایە.

بڵاوکردنەوەی وێنەی ئالینا لەسەر بەرگی گۆڤارەکان بەناوی Instyle و Grazia چاپ بووە، لەگەل براندەکانی ئیتالیا و روسیا کار دەکات.

لە رووی هەڵبژاردنی کچێکی منداڵ لە رووی جوانییەوە لە روسیا یەکەمجار نییە، لە ساڵی 2017 بەهەمان شێوە کچێک بەناوی ئەناساتازیا بەهۆی جوانی روخسار و چاوەکانی کە رەنگێکی شینی ئاسمانی هەبوو سەرنجی جیهانی بۆ ڵای خۆی راکیشابوو و بەجوانترین کچی جیهان دەبێنرا.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە



News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش