کوردستانی

پێنج چالاکوانی دیکەی بادینان ئازاد دەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج چالاکوانی دیکەی بادینان ئازاد دەکرێن
مەودا میدیا-

یەکێک لە پارێزەرانی خۆبەخشی کەیسی گیراوانی بادینان رایگەیاند، پێنج دەستگیرکراوى دیکەى بادینان ئازادکران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2021 رێڤینگ یاسین، یەکێک لە پارێزەرانی تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی کەیسی گیراوانی بادینان بە مەودا میدیای راگەیاند، پێنج دەستگیرکراوى دیکەى بادینان ئازادکران کە پێکهاتوون لە ( عامر خالید، سلێمان موسا، سلێمان کەمال، فرسەت ئەحمەد، جەمال خەلیل).

دادگای باڵای تاوانەکانی ھەولێر، بەپێی یاساى ژمارە (56) لەیاسای سزادانی عیراقی سزاى یەک ساڵ زیندانیکردنی بۆ ھەر یەک لە جەمال خەلیل و سلێمان موسا و فرسەت ئەحمەد و  سلێمان کەمال دەرکرد و دکتۆر عامر خالیدیش بێ تاوانی سەلمێندرا.

بەھۆی تێپەڕینی ساڵێکیش بەسەر زیندانیکردنیاندا ھەر پێنج زیندانییەکە ئازاد کران، دواى ئازادکردنى بەدەل بەرورای، ئەمڕۆ پێنج دەستگیرکراوى دیکەى بادینان ئازادکران.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan