عیراقی
راگەیەندراوی کۆمسیۆن لەبارەی تانەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق راگەیێندراوێکی لەبارەی تانەکانی دەنگدان بڵاوکردەوە رادەگەیەنێت 174 تانەی لە پرۆسەی دەنگدان رەتکردووەتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند "174 تانەی لە پرۆسەی دەنگدان رەتکردووەتەوە و حەوت تانەشی پەسندکردووە کە یەکێکیان لە سنووری پارێزگای هەولێرە".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو تانانەی پەسندکراون سیانیان لە نەینەوا، دووانیان لە بەغدا، تانەیەک لە بەسرە و تانەیەکیش لە هەولێر بوون، هەروەها لەو شوێنانەی تانەکان پەسندکراون، ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەنگدان بەڕێوەدەچێت و نوێنەری بەربژێرەکان لە پرۆسەی ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەنگەکان لەو وێستگانەی تانەکانیان پەسندکراون، ئامادە دەبن".

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئەوەشی خستووەتەڕوو "راپۆرتی رۆژانە لەبارەی ئەنجامی تانەکان بڵاودەکەینەوە".
س،ر
س،ر