کوردستانی

ئەنجامی زانکۆ لاین راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجامی زانکۆ لاین راگەیەندرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ئەنجامی زانکۆلاینی ئاشکراکرد و بەگوێرەی ئەنجامەکان بۆ ئەمساڵ  43 هەزار و 277 خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراون، کە 62یان لە خوێندنی خۆڕایی و 38%یش لە خوێندنی پارالێڵ و ئێواران وەرگیراون.   
  
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەزارەتی خوێندنی باڵا دووشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2021 رایگەیاند، "دەرچووانی ئەمساڵ 45 هەزار و 113 کەس داواکاریان پێشکەش کردووە، هەروەها چوار هەزار و 142 خوێندکاری ساڵی رابردوو و هەروەها زیاتر لە سێ هەزار خوێندکاری ساڵانی پێشووتر داوایان پێشکەش کردووە کە سەرجەمیان دەکاتە 52 هەزار و 532 پێشکەشکار".   
  
ئاماژەی بەوەشکرد "لەو ژمارانە، 43 هەزار و 277 خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراون، بەجۆرێک 26 هەزار خوێندکار لە خوێندنی خۆڕایی وەرگیراون، هەروەها 10 هەزار خوێندکار لە ئێواران وەرگیراون و هەشت هەزار و 351 خوێندکاریش لە ئێواران وەرگیراون، کە پارالێڵ و ئێواران خوێندن بەرامبەر بە پارەیە، بەو پێیەش 62%ی خوێندکاران لە خوێندنی خۆڕایی وەرگیراون، 21% لە خوێندنی پارالێڵ و 14%ش لە ئێواران".
  
ئەوەشی خستووتەڕوو، رێژەی وەرگرتن بۆ دەرچووانی ئەمساڵ دەگاتە 82٪ خوێندکار و 18٪ش وەرنەگیراون".   
  
بەوەش رێژەی وەرگرتنی خوێندکار لە خوێندنی خۆڕایی بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمی کردووە کە ئەوکات رێژەی 65% لە خوێندنی خۆڕایی وەرگیرابوون.   
  
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب