کوردستانی
بزووتنەوەی گۆڕان پۆستێکی نوێی وەرگرت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە پێی راگەیاندراوێکی پەرلەمانی کوردستان بزووتنەوەی گۆڕان پۆستێکی دیکەی وەرگرت کە ئەویش پۆستی سەرۆکی لیژنەی دەستپاکییە لە پەرلەمانی کوردستان.

ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووe "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2021 لیژنەی دەستپاکی له پهرلهمانی كوردستان، بەسەرپەرشتی ھێمن ھەورامی, جێگری سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان و بەئامادەبوونی مونا نهبی قەھوەچی, سکرتێری پەرلەمان و بژار کۆچەر, سهرۆكی لیژنهی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان، و جێگر و ئەندامانی لیژنەکە کۆبوونەوه".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشكراوە، لەکۆبوونەوەکەدا پهرلهمانتار بەڵێن ئیسماعیل، لە فڕاکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان بەسەرۆکی لێژنەی دەستپاکی، و پەرلەمانتار ھەڵکەوت ئەنوەر، لە فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبڕیاردەری لیژنەكه ھەڵبژێردران.
ئەوە لە کاتێکدایە لە دوای ئەو شکستە گەورەیەی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنەکانی عیراق دووچاری بوو خانەی راپەڕاندن و رێکخەری بزووتنەوەکە دەستیانلەکارکێشایەوە و ئەم رۆژانەش پرسی کشانەوەی گۆڕان لە حکومەت پرسێکی گەرمی نێو میدیاکانە.
ر. ر