کوردستانی

کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە کەلوپەلی کارەبایی لەناو خانوویەکی تەواو نەکراودا دزیوە، هەروەها دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلێکی بێ ژمارەدا گیرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان،  نووسینگەی باشوور لەکاتی دزینی کەلوپەلی کارەبایی لەناو خانوویەکی هەیکەلدا کەسێکیان دەستگیردووە و  لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر کەلوپەلە دزراوەکان و ئۆتۆمبێلێکی جۆری (ئۆپڵ- بێ ژمارە)دا گیراوە".

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە '' تۆمەتبارەکە ناوی ( ھ. ا. م)و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (446) لە یاسای سزادان راگیراوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب