گێتی
تورکیا نزیکەی نۆ هەزار کەسی لە وڵاتەکەی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی 10 ساڵدا زیاتر هەشت هەزار و 585 هاوڵاتی وڵاتانی دیکەی بە تۆمەتی تیرۆر لە سنوری وڵاتەکەی دیپۆرت کردوەتەوە و لە ناو دیپۆرتکراوەکانیشدا هاوڵاتی ئەمەریکی و ئەوروپی هەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند "لە ساڵی 2011 تا ئەمساڵ زیاتر لە هەشت هەزار کەس لە102 وڵاتی جیهان روویان لە وڵاتەکەیان کردووە کە تۆمەتباربوون بە کاری تیرۆریستی بۆیە سەرجەمیان لە وڵاتەکە دەرکراون".
ئاماژەی بەوەشکردووە "بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە ماوەی ئەو 10 ساڵەدا 44 هاوڵاتی ئەمەریکا و هەزار و 75 هاوڵاتی ئەوروپا بە هۆی تۆمەتی هاوکاریی پلانی تیرۆریستییەوە دەرکراون".
لە بەیاننامەکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادا هاتووە کە زۆربەی ئەو کەسانەی لە سێ ساڵی رابردوودا لە تورکیا دەرکراون لە وڵاتانی ئەوروپاوە هاتونەتە خاکی وڵاتەکەی.
ر. ر