عیراقی

بە بەشداری 11 ملیۆن خوێندکار زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە عیراق لێدرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە بەشداری 11 ملیۆن خوێندکار زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە عیراق لێدرا
مەودا میدیا-


ئەمڕۆ زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە عیراق لێدرا و بەو هۆیەشەوە 11 ملیۆن خوێندکار روویان لە قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن کرد، و بڕیارە لە هەفتەیەکدا چوار رۆژ خوێندن لە ناو پۆلدابێت و دوو رۆژیش بەشێوەی ئەلکترۆنی بێت.

ئەمڕۆ دووشەممە یەکی تشرینی دووەمی 2021 زیاتر لە 11 ملیۆن خوێندکار لە پارێزگاکانی عیراق پەیوەندی بە خوێندنگاکانیانەوە دەکەن و بڕیارە بەپێی ئەو سیستمە بخوێنن کە پێشتر وەزارەتی پەروەردەی عیراق رایگەیاندبوو، هاوكات لەگەڵ دەستپێمی خوێندن لە عیراق، نزیكەی 88 هەزار خوێندكار لە خوێندنی كوردی لە كەركوك ئەمڕۆ دەستیانكردەوە بە خوێندن.

لای خۆشییەوە حەیدەر فاروق، وتەبێژى وەزارەتى پەروەردەى عیراق بە رۆژنامەی سەباحی فەرمی رایگەیاند، وەزارەتی پەروەردەی عیراق بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، بڕیاریداوە لە هەفتەیەکدا چوار رۆژ لەناو پۆلدا دەوامبکرێت و دوو رۆژیش بەشێوەی ئەلیکترۆنی بەردەوامی بە پرۆسەی خوێندن بدرێت.

ئەمە دووەم ساڵە خوێندن لەسەردەمی کۆرۆنادا لە عیراق دەستیپێکردەوە، ئەمساڵیش وەزارەتی پەروەردەی عیراق بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی چەند رێکارێکیان بۆ پاراستنی خوێندکاران لە ڤایرۆسی کۆرۆنا گرتووەتەبەر.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان