ئابووری

داوایەك ئاراستەی هاوڵاتیان دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوایەك ئاراستەی هاوڵاتیان دەكرێت
مەودا میدیا-

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت هەر هاوڵاتیەك غازی بەگران پێفرۆشرا لیژنەكان ئاگادار بكاتەوە و  سزای ئەدەین.

لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "سلێمانی گرفتی غازی نەماوە و رۆژانە بڕی غازی پێویست دەگاتە بریكارەكانی سلێمانی و لەوێوە دابەشدەكرێت بەسەر هاوڵاتیان.
 
هەروەها وتی "هەر دوكان و بریكارێك نرخی غاز گران بكات تیمه‌كانی ئاسایشی سلێمانی شوێنەكە دادەخات و  خاوه‌نه‌كەشى رووبه‌ڕووی سزایی یاسایی ده‌كرێتەوە".

لەشكر حەمید روونیشیكردەوە "نرخی هه‌ر بوتڵێك غاز ته‌نیا حه‌وت هه‌زار و 500 دیناره‌و هه‌ر هاوڵاتیەك زانی لەو نرخە زیاتر غازی پێدەفرۆشرێت لیژنەكان ئاگادار بكاتەوە".
Qaiwan
Qaiwan