عیراقی

ئەمڕۆ رۆژێکی چارەنووسسازە بۆ عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ رۆژێکی چارەنووسسازە بۆ عیراق
مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبێتەوە بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە بێت ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری عیراق هەڵدەبژێردرێت.

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی ئاداری 2022 کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر سەرۆک کۆماری نوێی عیراق".

بەهێزترین کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق بەرهەم ساڵح، کاندیدی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و رێبەر ئەحمەد، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
 
درەنگانی شەوی رابردووش رزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی نووسیبووی "30/3 یەکێتی بەیانی ئاهەنگە گەورەکەی دەکات"، بەپێی وتەی ئەم ئەندامی مەکتەب سیاسییەی یەکێتی بێت ئەمڕۆ یەکێتی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق دەبات.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە