عیراقی
بەغدا لەبارەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە بڕیاریدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی نەوتی عیراق داوا لە هەرێمی کوردستان دەکات لەماوەی 15 رۆژدا کۆپییەک لە ھەموو ئەو گرێبەستانە رادەستی وەزارەتی نەوتی عیراق بکات کە لە بواری نەوت و غازدا کردوویەتی، ئەم داوایەش دوای بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی عیراق دێت کە داوای کردبوو فرۆشتنی نەوت و گازی هەرێم لەلایەن حکومەتی بەغداوە چاودێری بکرێت.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی نەوتی عیراق بێت کە میدیاکانی عیراق بڵاویانکردووەتەوە، دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان لەماوەی 15 رۆژدا کۆپییەک لە ھەموو ئەو گرێبەستانە رادەستی وەزارەتی نەوتی عیراق بکات کە لە بواری نەوت و غازدا لە ساڵی 2004وە کردوویەتی.
نووسراوەکە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، هەروەها تیمێکی پسپۆڕ و راوێژکارانی وەزارەتی نەوتی عیراق بە ئامادەبوونی نوێنەری رێگەپێدراوی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێداچوونەوە بە گرێبەستەکاندا دەکەن.
س،ر