عیراقی

پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
مەودا میدیا-

کەشناسێکی عیراقی رایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما بەرزببنەوە، بە رادەیەک لە هەندێک ناوچەی باشووری عیراق بەرزبوونەوەکە بۆ نزیک 40 پلە دەبێت.

لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک سادق عەتییە، شارەزای کەشناسیی عیراق نووسیویەتی "ئەمشەو تاوەکو سبەینێ پێنجشەممە شەپۆلی باران بارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوامی دەبێت".

باسی لەوەشکردووە "لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و بەرزترین پلەی گەرمی لەنێوان 32-40 پلەی سیلیزیدا دەبێت".

بە وتەی ئەو کەشناسە، لەو ماوەیەدا خێرایی با گۆڕانکاری بەسەردا نایەت و ئاراستەی زیاتر بەرەو باکووری رۆژئاوا دەبێت، بەڵام لە هەندێک ناوچە لەوانەیە کەمێک خێرایی با بەرزببێتەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان