عیراقی
پرۆژەیەک بۆ دەربازبوونی عیراق دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق چەند خاڵێک دەخاتەڕوو بۆ دەربازبوونی عیراق لەو دۆخەی کە لەئێستادا تێیدایە.
وەک ئەحمەدی حاجی رەشید نووسیویەتی "ئەوەی ئاگاداری کێشمەکێش و باڵانسی هێز و دەستوەردانی دەرەکی بوونی بەرژەوەندییە ئابووری و کۆمەڵاتییەکانی نێو گۆڕەپانی سیاسی عیراق نەبێت زەحمەتە لە ئاڵۆزی دۆخی سیاسی عیراق بگات، چ جای ئەوەی ڕێگە چارەی بۆ بدۆزێتەوە، لەئێستادا تەواوی هێزە سیاسییەکانی عیراق دابەشبوون بەسەر دوو بەری ناوخۆیی - ئەقلیمی - نێودەوڵەتی کە بەویستی خۆیان بێت یان ناچار بوو بن بکەونە ئەو بەرەیەوە".
باسی لەوەکردووە "کەواتە دەرچوون لەم چەقبەستویە بە ئەندازەی ئالۆزی و لێک ئاڵانی بەرژەوەندیەکان قورسن، چونکە هەوپەیمانێتیەکان لەسەر بنەمای وێکچونی فیکری و دیدی سیاسی و موبادەرەی سیاسی پێک نەهێنراون، بەڵکو هاوپەیمانێتیەکان لەسەر بنەمای رق و تۆڵە و بەرکەنارخستن و بەرژەوەندی دەرەکی پێکهێنراون، بۆیە کۆتا هاتنی چەقبەستویەکە لە نەشتەرگەریەکی زۆر دژوار دەچێت کەبۆی هەیە نەخۆشەکە گیان لەدەست بدات یان بەهەمیشەیی لەسەر جێگە بکەوێت یان لانی کەمی ئەو نەشتەرگەرییە ئەندامێک یان چەند ئەندامێکی لەشی نەخۆشە لەدەست دەدرێت".
بۆیە چەقبەستوویەکە بەم شێوەیە کۆتایی دێت :
یەکەم: هەڵوەشانەوەی هەردوو هاوپەیمانێتیەکەی (هاوپەیمانی رزگاری و هاوپەیمانیەتی خۆڕاگری +یەکێتی) چونکە هێزەکانی تر نەگەشتوونەتە گرێدانی هاوپەیمانیەتی بەڵکوتا ئێستا لە قۆناغی هاوهەڵوێستیدان .
دووەم: راگەیاندنی ئۆپۆزسیۆن بوون لە لایەن هەریەک لەفراکسیۆنی سەدر +بەشێکی زۆر لەسەربەخۆکان + هاوپەیمانی لەپێناو خەڵک +هەردوو هێزە ئیسلامیەکەی کوردستان +فراکسیۆنەکانی حیدر العبادی و حکمە +...هتد کە ژمارەیان لە نێوان (120-130) کورسی پەرلەمانی دەبێت.
سێیەم: هەڵوەشانەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و لیژنە هەمیشەیەکان و هەموارکردنی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان بەشێوەیەک داڕێژرێتەوە کە ئۆپۆزسیۆن بتوانێت ڕۆلی خۆی ببینێت بەجوانی ، لانی کەم کەسێکی هەبێت لەدەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سێ (3) سەرۆکی لێژنەکانی (دارایی +نەزاهە + مافی مرۆڤ) بەیاسا بۆی بچەسپێت.
چوارەم: (نیوە +۱) ئەندامانی ئەوسێ لێژنەی خاڵی سێ هەم بەپەیرەوی ناوخۆ بۆ ی بچەسپێت.
پێنجەم : لەپەیرەودا بچەسپێت ئەگەر حکومەت لە ماوەیاسایەکاندا یاسای بوجەی ساڵانەی نەناردە پەرلەمان بەحکومەتێکی دەست لەکار کێشراوە دابنرێت و ببێتە حکومەتی کار بەرێکەر .
شەشەم: لەپەیڕەودا بەچەسپێت ئەگەر بانگهێشتی (سەرۆ ک کۆمار یان سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران یان هەر وەزیرێک یان پلە وەزیری هەبێت) کراو ئامادەنەبوو بێتە بەردەم نوێنەرای گەل ئەوا بە دەست لەکار کێشراوە دابنرێت .
حەوتەم : لەپەیرەودا بچەسپێت ئەگەر سەرۆکی پەرلەمان گرفتی دروستکرد لە بانگهێشتکردنی هەر بەرپرسێکی حکومەت ئەوا بە دەست لە کار کێشراو دابنرێت .
هەشتەم: هێزە سیاسیەکانی عیراق بەڵێنامەی شەرەف واژوو بکەن لەسەر کۆمەڵێک خاڵ رێکبکەون کە هەندێک لەم خاڵانە لەخۆبگرێت.
نۆیەم: ئەو ڕێکەوتنەی کەدەکرێت پێویستە لە بەرنامەی حکومەتدا هەبێت بۆ ئەوەی کە دەنگی لەسەر درا سیفەتی ئیلزامی وەربگرێت .
دەیەم : رێکەوتنەکە چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ بدۆزریتەوە و دەنگی لەسەر بدرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ ماددەکانی دەستووردا یەکبگرنەوە.
س،ر