عیراقی

100 هەزار دینار وەک بەخشیش دەدرێت بەم مووچەخۆرانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


100 هەزار دینار وەک بەخشیش دەدرێت بەم مووچەخۆرانە
مەودا میدیا-

دەزگای خانەنشینی مەدەنی لە عیراق ئاشکرایکرد لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی 2021دا بڕی 100 هەزار دینار وەک بەخشیشێک دەدرێت بەو کەسانەی مووچەکانیان لە 500 هەزار دینار کەمترە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی سۆمەرییە نیوز ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی ئاداری 2022 دەزگای خانەنشینی مەدەنی لە عیراق  رایگەیاند "لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی نیساندا بەپێی بڕیاری کابینەی ژمارە (72) و هەموارکراو بە ژمارە (80) بۆ ساڵی 2022 بڕی 100 هەزار دینار بۆ ئەو مانگە وەک بەخشیش دەدرێت بەو خانەنشینانەی کە مووچەکانیان لە خوار 500 هەزار دینارەوەیە".

دەزگاکە ئاماژەی بەوەداوە "دەبێت بانکەکانی رافیدەین و رەشید لە زووترین کاتدا رێکارەکانی پێدانی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی لە رێگەی کارتی پێدانی ئەلکترۆنییەوە تەواو بکەن".

جێگەی ئاماژەی، بڕیاری پێدانی 100 هەزار دینار بۆ خانەنشینانی مەدەنی لەگەڵ مانگی نیساندا خانەنشینانی  هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان