عیراقی
پەیامێکی نوێ لە موقتەدا سەدرەوە بۆ لایەنەکانی پەرلەمانی عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێبەری رەوتی سەدر ئەمشەو پەیامێکی ئاراستەی سەرجەم لایەنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کرد و رایدەگەیەنێت دەرفەت بە هەموو ئەو لایەنانە دەدەن کە پرۆسەی سیاسییان پەکخستووە.
ئەمشەو پێنجشەممە 31ی ئاداری 2022 موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا نووسیویەتی "دەرفەت بە هەموو ئەو لایەنانە دەدەین کە پرۆسەی سیاسییان پەکخستووە بۆ دانوستاندن لەگەڵ لایەنەکانی دیکە جگە لە رەوتی سەدر بکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتی عیراق".
ئاماژەی بەوەکرد "دەرفەت بەو لایەنانە دەدەین لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانەوە تاوەکو 9ی ئایاری 2022 کە نزیکەی چل رۆژ دەکات، ئەمەش دەرفەتێکی باشە بۆئەوەی لایەنەکان دانووستان لەگەڵ کوتلەکاندا بکەن".
س،ر