عیراقی
سەبارەت بە بەشەخۆراکی مانگانە بڕیارێکی گرنگ دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشکرای دەکات، لەو بودجەیەی بۆ پاڵپشتی ئاسایشی خۆرک تەرخانکراوە، پشکی شێری بۆ بەشەخۆراکی مانگانە و گەنمی جوتیاران دەبێت، دەشڵێت "بڕیاردراوە لەمەودوا هەموو مانگێک بەشەخۆراکی هاوڵاتییان دابەشبکرێت".

ئێخلاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایاگەیاند "لەسەر بودجەی فریاکەوتنی عیراق بەردەوامین لە گفتوگۆ کە 25 ترلیۆن دینارە و پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە و ئێستا وەزیرە پەیوەندیدارەکان بانگهێشت دەکەین، وەکو وەزیری دارایی و بارزگانی و ئەوانەی دیکە، بۆ ئەوەی بزانین هەریەکەیان چەند بودجەیان بۆ تەرخان بکرێت بۆ راییکردنی کاروبارەکانیان".
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە "لەو بودجەیە پشکی شێر بۆ بەشەخۆراکی مانگانە و کڕینی گەنمی جوتیاران دەبێت، کە لە هەردووکیشیدا پشکی هەرێمی کوردستان هەیە، بۆیە بەپێی ئەو بودجەیەی دانراوە، مانگانە بێ دواکەوتن بەشەخۆراک دەدرێت، نەک وەک ئێستا بە دوو مانگ جارێک".
دلێمی جەختیش دەکاتەوە "ئەوەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئەوەی خەڵک بتوانن ژیانی خۆیانی پێ بەڕێوە ببەن، چونکە نرخی کەلوپەلی خۆراک گرانە و ئەگەر مانگانە خۆراک بدرێت، کاریگەری دەبێت و نرخەکەشی هەرزانتر دەبێت، بۆیە ئەو هەنگاوە دەنرێت".
ر. ئ.
ر. ئ.