عیراقی

ئەنجومەنی دادوەریی عیراق مانەوەی بەرهەم ساڵح وەک سەرۆک کۆمار بە نادەستووری ناودەبات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی دادوەریی عیراق مانەوەی بەرهەم ساڵح وەک سەرۆک کۆمار بە نادەستووری ناودەبات
مەودا میدیا-

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عیراق ئاشکرایکرد به‌رده‌وامبوونی به‌رهه‌م ساڵح له‌ پۆسته‌كه‌ی نادەستوورییە، ئاماژەی بەوەشکرد كاتێك رێگه‌ی به‌ سه‌رۆك كۆمار به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كه‌ی ئیجتیهادی كرد.

فائیق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عیراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند "دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی 30 رۆژ له‌ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، دۆخی سیاسیی وڵات به‌ به‌رده‌وامبوونی سه‌رۆك كۆمار له‌ پۆسته‌كه‌ی، سه‌رپێچییه‌كی ئاشكرای ده‌ستووریی به‌خۆوه‌ ده‌بینێت".

ئاماژەی بەوەکرد "دادگای باڵای فیدڕاڵی، كاتێك ڕێگه‌ی به‌ سه‌رۆك كۆمار به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كه‌ی ئیجتیهادی كرد هه‌تا ده‌رچه‌یه‌ك بۆ ئه‌م سه‌رپێچییه‌ ده‌ستوورییه‌ بدۆزێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌س نییه‌ بۆ چاره‌سه‌ری به‌رده‌وامی پێشێلكاری ده‌ستووریی بۆ كاتێكی نادیار".

ئەمەش دوای ئەوەدێت، چەند دانیشتنێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق شکستیهێناوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان