عیراقی
بە تۆمەتی کوشتنی جێگری بەڕێوەبەری یەکێک لە فەرمانگەکان تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاژانسی هه‌واڵگیری و لێكۆلینه‌وه‌ی ئیتیحادی ئه‌مرۆ سێشەممە ده‌ستگیركردنی تومه‌تبارێكی راگەیاند بە تۆمەتی كوشتنی جێگری به‌رێوەبه‌ری به‌شی ماده هۆشبه‌ره‌كان له دیوانییه.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی عیراقی بێت ئەمڕۆ ئاژانسی هه‌واڵگیری و لێكۆلینه‌وه‌ی ئیتیحادی رایگەیاند "دوای ئەوەی لە رۆژی 3ی کانونی دووەمی 2022 لە ئۆپەراسیۆنێکدا جێگری به‌رێوبه‌ری به‌شی ماده هۆشبه‌ره‌كان له پارێزگای دیوانییه کوژرا بەهۆی رووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ تۆمەتبارێک، ئەمڕۆ توانرا ئەو تۆمەتبارە دەستگیربکرێت".
ئاماژە بەوەکراوە "ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکراوە سەرۆکی باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە بووە توانرا لە بۆسه‌یه‌كدا لە ماڵه‌كه‌ی خۆی له ناوچه‌ی نه‌هره‌وان له به‌غدا دەستگیربکرێت و دەستیش بەسەر دەمانچەیەکی بێ مۆڵەتیشدا گیراوە".

ئەوەخراوەتەڕوو "لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی ناوە بە تاوانەکەیدا و رێکارە یاساییەکان بەرانبەر ئەو تۆمەتبارە گیراوەتەبەر و رەوانەی دادگە کراوە".
س،ر