عیراقی
وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانى عیراق رایگهیاند، یاسای ئاسایشی خۆراک پشتیوانی لە پرۆژەکان دەکات بۆ ئەم مەبەستەش میوانداری وەزیری دارایی دەکات بۆ پرساندنی یاساکە.
لە بەیاننامەیەکدا حەسەن کەعبی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانى عیراق ئهمڕۆ سێشهممه رایگەیاند "لیژنەی دارایی ئهمڕۆ سێشهممه كۆبووهتهوه بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکانی پشتگیری لەناکاو بۆ یاسای ئاسایش و گەشەپێدانی خۆراک و پەرەپێدانی تێبینی و پێشنیازی گرنگ پێش ئەوەی بخرێتە دەنگدانەوە".

باسی لەوەشکردووە "پێویستە هاوکێشەی گونجاو پەرە پێبدەن کە ئاوات و پێداویستییەکانی هاوڵاتییانە و یاساکەش پشتگیری دروستکردنی کار و جوڵانەوەی پرۆژەکان دەکات" سەرۆکی لیژنەی دارایی وتیشی "میوانداری وەزیری دارایی دەکەم بۆ ئەوەی چەند پرسیارێک لەبارەی یاساکەوە چۆنیەتی کردنەوەی حسابێکی تایبەت بۆ گواستنەوەی دەرماڵە تەرخانکراوەکان و سەرچاوەکانی پارەدان بکەم".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "جگە لە دانانی داهات و سەرفکردنی سەقفەکان، مەسەلەی دانەوەی قەرزی دراوی و نەهێشتنی بڕگەی قەرزکردن تەوەرێکی گفتوگۆکان بوون، ههروهها باس له کەرتەکانی پشتگیریکردنی کارتی ئاودێری و پشتگیریکردنی گەنم و جۆ و بەرھەمە کشتوکاڵییەکان و پێدانی پارەی جوتیاران و پێدانی کارەبا و پێدانی نەوت و پشتگیریکردنی پرۆژەی پارێزگاکان بەپێی رێژەی دانیشتوان كراوه".
ر. ئ.
ر. ئ.