عیراقی

عیراق لەبارەی بودجە و مووچەی هەرێم بڕیاری نوێ دەردەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق لەبارەی بودجە و مووچەی هەرێم بڕیاری نوێ دەردەکات
مەودا میدیا-

وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، ئەمساڵ پێوەری دیکە لە هەژمارکردنی پشکی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێندرێت و حکومەتی فیدراڵییش کاری لەسەر دەکات. 
 
لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمی عیراق ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند "بەپێی یاسای بودجەی ساڵی 2021، هەرێمی کوردستان لەسەری پێویست بوو نرخی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە نرخی سۆمۆ رادەستی حکومەتی عیراق بکات. ئەوەی نێردراوە (بۆ هەرێمی کوردستان) دوای ئەوە بووە کە نرخی 250 هەزار بەرمیلی لێ گەڕێندراوەتەوە". 
 
ئاشکراشیکردووە "ساڵی رابردوو بڕە پارەیەکی کەمیان داوەتە هەرێمی کوردستان و ئەمساڵیش پێوەری دیکە لە هەژمارکردنی پشکی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنێت و حکومەتی فیدراڵیی عیراقیش کاری لەسەر دەکات". 
 
ئەوەلە کاتێکدایە لە کۆتایی مانگی ئاداری 2021دا پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵیی عیراق پەسندکرا، بەپێی یاساکە، دەبوایە حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا بکات، عیراقیش لە بەرانبەردا مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام دواتر حکومەتی عیراق بڕیاریدا مانگانە تەنیا 200 ملیار دینار وەکو سولفە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت. 

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان