عیراقی

ئەمڕۆ بۆ عیراق چارەنووسسازە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئەمڕۆ بۆ عیراق چارەنووسسازە
مەودا میدیا-

لە ئەمڕۆ بەدواوە بۆشاییەکی یاسایی دیکە روو لە عیراق دەکات ئەمەیش دوای ئەوەی لەماوەی یەک مانگدا دوای یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەھۆی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکانەوە، نەتوانرا سەرک کۆمارێکی نوێ ھەڵبژێردرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ی نیسانی 2022، ماوەی دەستووریی بۆ ھەڵبژاردنی سەرک کۆماری عیراق کۆتایی دێت،
ھاوکات چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ دادگەی باڵای فیدراڵی، بڕگەی دووەم لە مادەی 72 دەستووری ھەمیشەیی یەکلایی بکاتەوە کە تایبەتە بە دۆسیەی ھەڵبژاردنی سەرک کۆمار.

بەپێی بڕگەی دووەم لە مادەی 72ی دەستووری ھەمیشەیی عیراق، پێویستە لەماوەی 30 رۆژ لەدوای یەکەم دانیشتنی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، سەرکۆمار لەلایەن ئەنجومەنەوە دەنگی پێبدرێت، هەڵبژێردرێت.

رۆژی 13ی شوباتی رابردوو، دادگەی باڵای فیدراڵی عیراق بڕیاریدا بەرھەم ساڵح لە پۆستی سەرک کۆمار بەردەوام بێت تا ئەو کاتەی سەرک کۆماری نوێ ھەڵدەبژێردرێت.

 ک. ر.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان