عیراقی
نەوت بە 75 دۆلار لە بودجەی 2022ی عیراق جێگیردەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، نرخی بەرمیلێك نەوت لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2022 بە 75 دۆلار دیاریکرا.
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، نرخی بەرمیلێك نەوت لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2022 بە 75 دۆلار دیاریکرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە شەشی نیسان مشعان جبوری، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند "نرخی نەوت بەرزبووەتەوە بۆیە دیاریكردنی 75 دۆلار وەك نرخی هەر بەرمیلێك نەوت لە پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵدا كارێكی لۆژیكییە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەرگیز بەهای دۆلار لە بەرانبەر دیناردا كەمناكرێتەوە و دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار كارێكی ئابورییانە نییە".
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دەشڵێت "حكومەت، وەزیری دارایی و بانكی ناوەندی بڕوایان وایە كە كەمكردنەوەی بەهای دۆلار مەترسیی درێژخایەن لەسەر ئابوریی عیراق دروستدەكات، بۆیە هەرگیز ئەوە روونادات".
ر. ئ.