عیراقی
150 ملیۆن دینار وەک قەرز بە هاوڵاتییان دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەگوێرەی بڵاوکراوەیەک کە بانکی رافیدەینی عیراقی بڵاویکردووەتەوە، بانکەکە بڕیاریدا بە پێدانی قەرزی 150 ملیۆن دیناری بۆ ئەو ھاوڵاتییانەی دەیانەوێت خانو بکڕن یان دروستی بکەن.

ئەمڕۆ شەممە نۆی نیسانی 2022 بانکی رافیدەین لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە "قەرزی کڕینی خانو دەگاتە 150 ملیۆن دینار و 4% سوودی دەچێتەسەر".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەنجامدانی مامەڵە بۆ وەرگرتنی قەرزەکە لەڕێگەی بنکە و لقەکانی بانکەکە لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەوە دەکرێت".
پێدانی قەرز لەلایەن بانکەکانەوە بە هاوڵاتییان هاوکارییەکی زۆرباشە بۆ ئەو کەسانەی کە کرێچین یان خانویان نییە، چونکە ئەوە وادەکات ببنە خاوەن خان و شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان.
ر. ئ.