عیراقی
جەمال كۆچەر: ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگی رێكنەكەون، موقتەدار سەدر بەهێزتر دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت رێککەوتنی لایەنەکان ئاسان نییە لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق، ئاماژەی بەوەشکرد ناکۆکی گەورە هەیە لەنێوان لایەنەکاندا.
جەمال کۆچەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەت و رێککەوتنی لایەنەکان لەدوای ئەو ماوەی موقتەدا سەدر دیارکردووە بە مەودا میدیا راگەیاند "رێککەوتنی لایەنەکان ئاسان نییە، چونکە بڕیارە تاکڕەییەکانی سەدر گوێی لێناگیرێت، ئەگەر سەدر تەنها بووایە کارەکە ئاسانتر دەبوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "تائێستا لایەنەکان هیچ رێککەوتنێکیان نەکردووە ئەستەمیشە ئەو رێککەوتنە جێبەجێبکرێت، چونکە ناکۆکی گەورە هەیە لەنێوان لایەنەکاندا، مەگەر گۆڕانکارییەک رووبدات لەماوەی ئەو چەند رۆژەی ماوە".
جەمال کۆچەر وتی "ئەگەر لایەنەکان لەدوای ئەو 40 رۆژەی موقتەدا سەدر لە چوارچێوەی هەماهەنگی رێکنەکەوتن موقتەدا سەدر زیاتر بەهێزتر دەبێت، ئەو کاتە لەوانەیە گۆڕانکاری لە هەڵوێستی بەشێک لە لایەنەکانی هاوپەیمانی دروستببێت".
رۆژی پێنجشەممە 31ی ئاداری 2022 موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند "دەرفەت بە هەموو ئەو لایەنانە دەدەین کە پرۆسەی سیاسییان پەکخستووە بۆ دانووستاندن لەگەڵ لایەنەکانی دیکە جگە لە رەوتی سەدر بکەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی عیراق لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانەوە تاوەکو 9ی ئایاری 2022 کە چل رۆژ دەکات".
س،ر