عیراقی
لیژنەی فەتوای عیراق لە بارەی نوێژی هەینییەوە چەند فەتوایەکی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەمەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لیژنەی فەتوای عیراق چەند فەتوایەك دەدات لەبارەی نوێژی هەینی ئەمڕۆ لە مزگەوتەکان.
بەمەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لیژنەی فەتوای عیراق چەند فەتوایەك دەدات لەبارەی نوێژی هەینی ئەمڕۆ لە مزگەوتەکان.
لیژنەی فەتوای عیراق رایگەیاند "ئەمڕۆ موسڵمانان دەتوانن لەماڵەکانی خۆیان نوێژی هەینی بکەن و نەچنە مزگەوت، بەتایبەت بەساڵاچوان و منداڵان و ئەوانەی بەرگری لەشیان بێهێزە و ئەگەری تووشوونیان بەڤایرۆسی کۆرۆنا زیاترە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "نابێت خاوەن درمانخانە و گۆکا و خاوەن مۆڵ و بازاڕو دوکاندارەکان باروودۆخەکە بقۆزنەوەو، نرخی کەلوپەل و شتومەکەکان بەرز بکەنەوە، هاوکاریکردن لە سەر خێر و چاکە لەڕووی شەرعەوە ئەرکە لەسەر موسڵمانان".
لە راگەیاندراوەکەشدا هاتووە "ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسەکەن یان گومانیان لەسەرە، رێگەپێنەدراو و حەرامە تێکەڵی خەڵک و شوێنەگشتییەکان بن و پێویستە سەردانی مزگەوت نەکەن و پێویستە لە شوێنێکی تایبەت نوێژ بکەن، تاکو چاکدەبنەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "پەکخستنی دەوام لە قوتابخانە و کۆلیژەکان لەم کاتەدا رێگەپێدراوە لەڕووی شەرعەوە ئەمەش بە ئامانجی رێگەگرتنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا".