کوردستانی
ئه‌مساڵ جلوبه‌رگى خوێندكاران ناگۆڕدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ جلوبه‌رگى خوێندكاران ناگۆڕدرێت، ده‌شڵێت، بڕیار له‌سه‌ر كاتى كردنه‌وه‌ى ساڵی نوێى خوێندن ده‌ده‌ین.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "تا ئێستە رۆژی ساڵی نوێی خوێندن دیاری نەكراوە، هەر كاتێك ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە كۆبوونەوەی ئەنجامدا و ساڵنامەی خوێندن دانرا ئەو كاتە بڕیار لەسەر دیاریكردنی دەستپێكردنەوەی یەكەم رۆژی خوێندنی ساڵی نوێ دەدرێت".
وتیشى "بۆ ئەمساڵی خوێندن جلوبەرگی خوێندكاران و قوتابیان هەمان جلوبەرگی ساڵی پار دەبێت، بەڵام بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 جلوبەرگی قوتابیان دەگۆڕێت".
به‌هۆى نه‌دانى مووچه له‌كاتى خۆیدا، مامۆستایان هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى ده‌وام ده‌ست به‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌كه‌نه‌وه.
ع
بیروڕا

