ئابووری

داهاتی نانەوتی عیراق کەمیکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتی نانەوتی عیراق کەمیکردووە


مەودا میدیا-

 حكومەتی فیدراڵی عیراق لەنیوەی یەكەمی ئەمساڵدا داهاتە نانەوتییەكانی بە رێژەی زیاتر لە 43% كەمیكردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بۆ چارەسەری ئەم بابەتە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی حکومەتی عیراق و تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق، لەگەڵ عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی كۆبوونەوە. 

 كۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە تاوتوێكردنی رێگانی زۆركردنی داهاتی نانەوتییو پاڵپشتیكردن و بەهێزكردنی سەرچاوە داراییەكانی دەوڵەت.

لەم كۆبوونەوەکەدا سودانی وتویەتی "پەرەپێدانی ئابووری دەبێت لەڕێگەی وەبەرهێنانی گونجاوی پارەوە بێت لەو شوێنانەی كە زۆرترین داهاتیان هەیە، ئەمە لەپاڵ دانانی پلان بۆ كەمكردنەوەی خەرجی و بەهەدەردان".

هەروەها "باسی زیادكردنی داهاتەكانی وەزارەتی بازرگانیی كراوە لەگەڵ باشكردنی كوالێتیی ماددەكانی كۆبۆنی خۆراك، باشترین رێگاكانی كڕینی گەنم و هەڵگرتنی كراوە بۆ وەرزی ئایندە".
 
بەگوێرەی داتا فەرمییەكان، نیوەی یەكەمی ئەمساڵ داهاتە نانەوتییەكانی عیراق بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەرێژەی 43.6% دابەزینی بەخۆوە بینیوە. 

ع
Qaiwan
Qaiwan