کوردستانی

مەودا میدیا ژمارەی ئەندامانی کۆنگرەی مەڵبەندەکانی یەکێتی ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەودا میدیا ژمارەی ئەندامانی کۆنگرەی مەڵبەندەکانی یەکێتی ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ کۆنفرانسی مەڵبەندەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەرجەم مەڵبەندەکانی یەکێتی دەستیپێکرد و پرۆسەکە بەردەوامی هەیە.

لە هەر 17 مەڵبەندەکەی یەکێتی 4780 ئەندام دەنگ دەدەن، هەروەها 1700 کەس کێبڕکێ دەکەن بەپێی بەدواداچونێکی مەودا میدیا لە کۆنفرانسی مەڵبەندەکاندا لە سنووری هەر مەڵبەندێک ژمارەیەک ئەندام سەردەکەون و دەبنە ئەندامی کۆنگرە مەوداپرێس ئەو ژمارانە ئاشکرا دەکات.

بەپێی بەدواداچوونەکانی مەودا میدیا ریزبەندی ئەو مەڵبەندانەی کاندیدەکانیان سەردەکەوێت بۆ کۆنگرەی یەکێتی بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

-هەولێر 49 ئەندام
-سلێمانی 73 ئەندام 
-کەرکوک 125 ئەندام 
-دهۆک 19 ئەندام 
-بەغداد 7 ئەندام 
-سۆران 15 ئەندام 
-خانەقین 20 ئەندام -موسڵ 18 ئەندام 
-پێشمەرگە 21 ئەندام 
-شارەزوور 23 ئەندام 
-گەرمیان 18 ئەندام 
-کۆیە 12 ئەندام 
-چەمچەماڵ 9 ئەندام 
-شەنگاڵ 9 ئەندام 
-مەخمور 5 ئەندام 
-حەمرین 7 ئەندام 
-راپەڕین 36 ئەندام 
-مەخمور 5 ئەندام.
Qaiwan
Qaiwan