کوردستانی

کەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 دەکرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 دەکرێت؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سەرجەم وەزارەتەکان لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی 2022یان ئامادەکردووە و چاوەڕواندەکرێت دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی 2022ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد "وەکو مانگەکانی رابردوو دابەشکردنی مووچە لە لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە و وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستپێدەکات".

رۆژی چوارشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2022 بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی 2022 هات.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی