کوردستانی
هەڵگرانی ئەمجورە لە مۆڵەت دەتوانن تەکسی لێبخوڕن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەو شۆفێرانەی هەڵگری مۆڵەتی جۆری B بن لە هەرێمی کوردستان دەتوانن تەکسی لێبخوڕن، ئەمە رێنمایی تازەی وەزارەتی ناوخۆیە تایبەت بە هەڵگرانی ئەو جۆرە لە مۆڵەت کە هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردوەتەوە.
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچووی هەولێر لەراگەیەندراوێکدا باسلەوە دەکات بە پێی رێنماییەکانی ساڵی 2023 وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ئەو شۆفێرانەی هەڵگری مۆڵەتی جۆری B ین بۆ لەمەوبەدوا دەتوانن تەکسی لێبخوڕن.
دەقی راگەیەندراوەکە؛
بەپێ ی ڕێنمایی ژمارە 1ی ساڵی 2023ی وەزارەتی ناوخۆ بۆ لەمەودوا شوفێران دەتوانن بەمۆڵەتی جۆریB تاکسی لێبخوڕن بەم مەرجانەی خوارەوە؛
١- ماوەی ساڵێک تێپەڕبوبێت بەسەر دەرهێنانی مۆڵەتەکەیان لە جۆری B
٢- داواکار تەمەنی 20ساڵی تەواو کردبێت
٣- دەستەواژەی Taxiلەسەر پشتی مۆڵەتەکە دەنوسرێت لەپاش گۆڕینی
٤- گۆڕینی مۆلەتەکە بۆ مۆلەتی Taxi پێویست بە دوبارەکردنەوەی تاقیکردنەوەو ترایەکان ناکاتەوە.
ژ.م
ژ.م