ئابووری
له ده‌وروبه‌رى خورماڵ نه‌وت دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سبه‌ینێ دووشه‌ممه، نه‌وتى سپى له ده‌وروبه‌رى ناحییه‌ى خورماڵ دابه‌شده‌كرێت و بۆ هه‌ر خێزانێكیش بڕى 200 لیترى پێده‌درێت.
كاروان داود، كارگێڕى ناحیه‌ى خورماڵ به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "سبەینێ دووشەممە 20ى تشرینى یه‌كه‌م، دەست بەدابەشکردنی نەوتی سپی ده‌كرێت به‌سه‌ر هاوڵاتییانى ده‌وروبه‌رى خورماڵ له گونده‌كانه‌وه ده‌ست به‌دابه‌شكردن ده‌كرێت".
وتیشى "دواى ته‌واوبوونى گونده‌كان، له سه‌نته‌رى شار ده‌ست به‌دابه‌شكردن ده‌كرێت به‌پێى ئه‌و نه‌وته‌ى به‌ده‌ستمان ده‌گات".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "نه‌وته‌كه به‌كارتى پلاستیكى دابه‌شده‌كرێت به كۆدى 282، بۆ هه‌ر خێزانێك 200 لیتر به 104 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له چه‌ند رۆژى رابردوو ئه‌و نه‌وته‌ى حكومه‌ت دابه‌شیكردبوو، به‌هۆى خراپى كوالێتییه‌كه‌ى هاوڵاتییان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕى.
ع
بیروڕا



