راپۆرت
بۆچی 8ی مارس بە ناویی ژنانەوە کرا بە جیهانی و هەموو ساڵێک یادی دەکرێتەوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هەشتی مارس، رۆژێک بۆ ژنان
هەشتی مارس، رۆژێک بۆ ژنان
بۆچی ئەم رۆژە بەناویی ژنانەوە کرا بە جیهانی و هەموو ساڵێک یادی دەکرێتەوە ؟
یادکردنەوەی رۆژی جیهانی ژنان لە کوردستان چۆنە ؟
هەشتی مارس بۆ ژنانی جیهان رۆژێکی مێژووییە لەبەر ئەوەی بەشێک لەژنانی کرێکار دژی ئەو زوڵم و ناحەقییەی لەکاردا بەرامبەریان دەکرا هاتنە دەنگ و خۆپیشاندانیان رێکخست و داوای مافەکانی خۆیان کرد.
له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م بوو خه‌باتێکی مەدەنی لەلایەن ژنانەوە ئەنجامدرا ئەو خەباتە وایکرد ئەمڕۆ بکرێتە جیهانی و هەموو ساڵێک یادی بکرێتەوە.
ژنانی کرێکاری کارگەی رستن و چنینی نیۆیۆرکی ئه‌مریکا له سالی 1857ی به مه‌به‌ستی زیادکردنی مووچەکانیان، که‌مکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی کار، مافی دەنگدان و دروستکردنی سەندیکای کرێکاران ناڕەزایەتییان دەربڕی، پۆلیس رووبەڕوویان دەبێتەوە و بەشێکیان ده‌ستبه‌سه‌رو ژماره‌یەکی به‌رچاویش لە ژنان دەکوژرێن وبریندار دەکرێن.
خه‌باتی ژنانی کارگەی رستن وچنینی ئه‌مریکا، وه‌کوو روداوێکی مێژوویی و گرنگ له مێژووی خه‌باتی ژنان هەژمار دەکرێت.
جگە لە خۆپیشاندانی ژنانی کارگەی رستن و چنین له ساڵی 1910 لە کۆپێنهاگی دانیمارک، دووهه‌مین کۆنفرانسی ژنانی سوسیالیت به‌ڕێوه‌چوو که له‌وێ "کلارا زتکین" یه‌کێک له رێبه‌رانی حیزبی سوسیالیستی ئەڵمانیا، له سه‌ر دیاریکردنی رۆژی جیهانی ژنان قسەی کرد و داوای کرد 8ی مارس وه‌کوو رۆژی ژنان لە جیهاندا بناسرێت.
کلارا پرۆژەکەی خۆی بۆ په‌سه‌ندکردنی ئه‌و رۆژه پێشکه‌ش کرد، له پرۆژەکەیدا چوار داواکاری سه‌ره‌کی هاتبوو که بریتی بوون له :
- خه‌بات له پێناو مافی ده‌نگدان
- خه‌بات دژی شه‌ڕ
- خه‌بات بۆ دابین کردنی مافی دایکان و منداڵان
- خه‌بات دژی گرانی وهه‌ڵاوسان
ئەگەرچی کۆنفرانسه‌که‌ی 1910 زۆر گرنگ بوو، بەڵام ئەندامانی کۆنفڕانسەکە رێکنەکەوتن لە سەر دیاریکردنی رۆژەکە.
"کلارا زتکین" جارێکی دیکه له ساڵی 1921ی زایینی 8ی مارسی وه‌ک رۆژی ژن دیاریکرد، دواجار پەسەندکرا، بەڵام بەو مەرجەی 8ی مارس وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی خه‌باتی قاره‌مانانه‌ی ژنانی کارگەی رستن وچنینی نیۆیۆرک بێت وهەروەها 8ی مارس رۆژی بەرپابوونی ناڕزایەتی ژنانی کرێکاری پێترزبۆرگ دژ به حکومه‌تی روسیه‌ی تزار بێت.
ساڵی 1978 رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بڕیاریدا 8ی مارس وه‌ک رۆژی جیهانی ژن به‌فەرمی راگەیاند، له‌ساڵی هه‌شتاکاندا رۆژی 8ی مارس دوباره مانا‌و بوونی تایبه‌تی خۆی دۆزییه‌وه و رێزلێنان له‌و که‌سانه‌ی که ئه‌م بزووتنه‌وه‌یان ده‌ست پێکردووه و لە پێناو مافی ژنان خەبات دەکەن و جێگە دەستییان دیارە.
هەر بۆیە هەموو ساڵێک بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهان یادی ئەو رۆژە دەکەنەوە و کار لەسەر بەهێزکردنی ژنان دەکرێت.
لە کوردستانیش ساڵانە بە چالاکی جۆراوجۆر یادی ئەو رۆژە دەکرێتەوە، ئەگەرچی ژنی کورد لە پێناو بەدەستهێنانی مافی خۆی قوربانی زۆری داوە و تاوکوو ئێستاش ژنی کورد گیرۆدەی کۆمەڵێک دابونەریت و کلتووری هەڵەیە کەوایکردووە بەردەوام لە ژێر هەڕەشە و مەترسیدا بێت و قوربانی داوە.
هەندێکجاریش گلەیی لەسەر کار و ئەدای رێکخراوەکانی ژنان و مەدەنی هەیە کە وەک پێویست نەیانتوانیوە کێشە و گرفتەکانی ژنان چارەسەر بکەن و بەئەرکی خۆیان هەڵنەساون.
ئەم گلەیی و گازندانە لەکاتێکدایە کە رێکخارەکان هەریەکە بە شێوازی خۆی یادی رۆژەکە دەکاتەوە و هەندێکجار یادکردنەوەکەش دوورە لە ناوەڕۆکی مێژووی رۆژەکە کە لەپێناو مافەکانیان ژنان قوربانی زۆرییان داوە لە جیهاندا.
ژ.م