راپۆرت
لە گۆشەنیگایەکەوە مانەوەی هێزی سەربازی ئەمەریکا لەدوای 20 ساڵ لە عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە 20ی مارسی ساڵی 2003، جۆرج دەبلیوبوش سەرۆککۆماری ئەو کاتەی ئەمریکا، فەرمانی دەرکرد بە هێرشکردنە سەر عیراق.
هێرشەکە بەمەبەستی "چەککردنی عیراق، ئازادی بۆ خەڵکەکەی و پاراستنی جیهان لەبەرامبەر مەترسییەکی گەورە" بوو.
بە تێپەڕبوونی 20 ساڵ لەو هێرشە کە بە ناویی "ترس و تۆقان" بوو هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا هێشتا لە عیراق ماونەتەوە، ئەگەرچی ئەو هێزەی کە لە عیراق ماونەتەوە بەراورد بە رابردوو کەمترە، بەڵام باسلەوە دەکرێت مانەوەی ئەو هێزە بۆ بەردەوامی و سەقامگیری ناوچەکەیە بە تایبەت عیراق.
لەکاتی گەرمەی شەڕ لە عیراق لەساڵی 2007 نزیکەی 170 هەزار سەربازی ئەمریکی لەعیراق بوون، بەڵام لە ئێستادا ئەو هێزە کەمبوونەتەوە بۆ دوو هەزارو 500 سەرباز و زۆربەشیان لەناوخۆی بەغدا و هەرێمی کوردستان دەمێننەوە.
بەرپرسانی ئەمریکا بوونی ئەو هێزانە دەبەستنەوە بەو بەڵێنەی کە واشنتۆن لەبەرامبەر سەقامگیری ناوچەکە داویەتی بە تایبەت بۆ رێگریکردنی ئێران و دەستێوەردانی لەناوچەکە.
شەڕی ئەرمریکا لە گەڵ عیراق چۆن دەستی پێکرد؟
لەمانگی مارسی ساڵی 2003 ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستی بە بۆردمانی چەندین ناوچە لە عیراق کرد و هێرشەکەی بووە هۆکاری ئاسانکاری بۆ هێرشی هێزە زەمینیەکانی ئەمریکا بۆ ناوخۆی عیراق.
لەمانگی مارسی ساڵی 2003 ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستی بە بۆردمانی چەندین ناوچە لە عیراق کرد و هێرشەکەی بووە هۆکاری ئاسانکاری بۆ هێرشی هێزە زەمینیەکانی ئەمریکا بۆ ناوخۆی عیراق.
هێرشەکە بەوجۆرە دەستیپێکرد کە ئەرمریکا رایگەیاند، "سەدام حسێن بە نەهێنی کۆگایەکی چەکی قڕکەری مرۆڤی هەیە و دەبێت لەناو ببرێت" ئەگەرچی ئەو بابەتە هیچکاتێک نەسەلمێنرا.
لە ئاکامی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر عیراق، حکومەتەکەی سەدام حسێن ئیفلیج کرا و چەقی دەسەڵات لە کەمییەتی سونەکانەوە گواسترایەوە بۆ زۆرینەی شێعەکان و کوردەکانیش توانیان هەرێمێکی سەربەخۆ بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن.
لەو کاتەدا خەڵک پەیتا پەیتا پێشوازییان لەرووخانی رژیمی سەدام حسێن کرد و دڵخۆشبوون بەو گۆڕانکارییە، بەڵام لە ئێستادا لە دوای ئەدای حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عیراق خەڵک تا ئاستێک نائومێد بووە و ژیان و گوزەرانییان بەوجۆرە نییە کە چاوەڕوانبوون.
ناڕەزایەتی خەڵک و کێبڕکێ بۆ گەیشتن بە دەسەڵات لەنێوان شێعە و سوننەکان وایکردووە شەڕی ناوخۆ دروست ببێت و ئەوەش وایکرد ئەمریکا لەساڵی 2011 لە عیراق بکشێتەوە.
لەدوای کشانەوەی ئەمریکا لەناوچەکە هێزە ئەمنییەکان نەیانتوانی کۆنترۆڵی باردۆخەکە بکەن، بەتایبەت لەساڵی 2014 توانای پاراستنی عیراقیان لە بەرامبەر هێرشی چەکدارانی داعش نەبوو.
دروستبوونی داعش و هاتنەوەی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا بۆ عیراق
لەدایکبوونی داعش و مەترسی لەسەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ئەوروپا وایکرد جارێکی دیکە ئەمریکا و هاوپەیمانان هێزەکانیان بێنەوە ناوعیراق، بەڵام هاتنەوەی ئەو هێزانە ئەمجارە لەسەر بانگهێشتی حکومەتی عیراق بوو.
لەدایکبوونی داعش و مەترسی لەسەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ئەوروپا وایکرد جارێکی دیکە ئەمریکا و هاوپەیمانان هێزەکانیان بێنەوە ناوعیراق، بەڵام هاتنەوەی ئەو هێزانە ئەمجارە لەسەر بانگهێشتی حکومەتی عیراق بوو.
لە هاوین و پاییزی ساڵی 2014 هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دەستیان بە بۆردمانی مۆڵگەکانی داعش لە عێراق و دواتر سوریا کرد، جگە لەوەش ئەمریکا هەوڵی زۆری بۆ پەروەردە و بونیادنانەوەی دووبارەی هێزە چەکدارەکانی عیراقدا.
مانەوە و ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لەدوای لەناوبردنی چەکدارانی داعش لە ساڵی 2019 لە عیراق و ناوچەکە درێژەی هەبوو.
ئەگەری رەوانەکردنی هێز لە عیراقەوە بۆ سوریا
لەئێستادا کە حکومەتی سەدام حسێن نەماوە وچەکدارانی داعش لەناوچوون، یەکێک لە هۆکارەکانی مانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە عیراق بۆهاوکاری و یارمەتیدانی هێزەکانیانە لە سوریا کە دژی چەکدارانی داعش لە ناوچەکە شەڕ دەکەن، ئەو شەڕەی کە بە سەرۆکایەتی کوردەکان لە رۆژئاوای کوردستان بەڕێوە دەچێت.
لەئێستادا کە حکومەتی سەدام حسێن نەماوە وچەکدارانی داعش لەناوچوون، یەکێک لە هۆکارەکانی مانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە عیراق بۆهاوکاری و یارمەتیدانی هێزەکانیانە لە سوریا کە دژی چەکدارانی داعش لە ناوچەکە شەڕ دەکەن، ئەو شەڕەی کە بە سەرۆکایەتی کوردەکان لە رۆژئاوای کوردستان بەڕێوە دەچێت.
هێزە ئەمریکییەکان ئەرکیان هێرشی هەوایی و ئەنجامدانی پرۆسەی لەناوبردن و دەستگیرکردنی سەرکردەکانی داعشە لەناوچەکە، ئەمە جگە لەوەی هاوکاری و یارمەتی هێزی دیموکراتی سوریا دەدەن لە چاودێریکردنی ئەو هەزاران چەکدارە داعشەی کە لە رۆژئاوا بەدیل گیراون و لەگەڵ خێزانەکانیان لەزیندانەکانی سوریا و رۆژئاوا بەندکراون.
بەرپرسە باڵاکانی ئەمریکا بەردەوام سوورن لەسەر ئەوەی ئەگەر رووداوێک ببێتە هۆی مەترسی لەسەر هێزە سەربازییەکەیان لە سوریا، ئەوا پێویستە بەزوترین کات هێزەکانیان لە عیراقەوە بۆ پشتیوانی لێیان بنێردرێنە سوریا.
نیگەرانی ئەمریکا لە دەستێوەردانی ئێران لەناوچەکە
یەکێک لە نیگەرانیەکانی ئەمریکا لەسەر سەقامگیری ناوچەکە بوونی ئێران و ئەو هێزانەیە کە لە تارانەوە پشتگیری ماددی دەکرێن و بوونەتە مەترسیی بۆ سەر ناوچەکە بەتایبەت لەسەرعیراق، هەروەها بوونی ئەمریکا لەعیراق رێگرە لە ناردنی چەک و تەقەمەنی لە ئێرانەوە بۆ لوبنان لە خاكی عیراق و سوریاوە.
تێچوو و زیانەکانی ئەمریکا لەماوەی مانەوەی لە عیراق
لە کاتی دەستپێکی هێرشی ئەرمریکا لەساڵی 2003 تاوەکوو دەرچوونی هێزەکانیان لەعیراق لەساڵی 2011 ، دەیان هەزار خەڵکی مەدەنی عیراق لەگەڵ چوار هەزار و 487 سەربازی هاوپەیمانان کوژراون، لەو ژمارەیە زیاتر لە سێ هەزار و 500 سەربازی ئەمریکی بوون.
لەماوەی ئەو شەڕەدا زیاتر لە 32 هەزار سەربازی ئەمریکی بریندار و دەیان هەزارهێزی سەربازی دیکەش تووشی نەخۆشی و پەککەوتەن هاتوون.
بەپێی ئامارەکانی ئەمریکا، لە نێوان ساڵەکانی 2003 تاوەکوو 2012، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا 60 ملیارو 640 ملیۆن دۆلاری بۆ بونیادنانەوەی عیراق و هێزەکانی لەو وڵاتە خەرجکردووە.
ژ.م
ژ.م