راپۆرت

"چەند مانگێکە گۆشتمان نەخواردووە".. ئاوارە سورییەکان، بەهەشتی لوبنانیان لێ بووەتە دۆزەخ

مەودا میدیا - سلێمانی |


"چەند مانگێکە گۆشتمان نەخواردووە".. ئاوارە سورییەکان، بەهەشتی لوبنانیان لێ بووەتە دۆزەخ
مەودا میدیا-

کەناڵی ئەلجەزیرە لە راپۆرتێکی مەیدانیدا، نەهامەتییەکانی ژیانی ئاوارەکانی سوریا دەخاتەڕوو، بەشێوەیەک هەستدەکەن بەهەشتی لوبنان لای ئەوان جگە لە دۆزەخێک هیچی دیکە نییە.

بەپێی راپۆرتەکەی ئەلجەزیرە کە چەند ئاوارەیەکی سوریی تیایدا قسەیان کردووە، هاتووە "خراپیی بارودۆخی ئابووریی لوبنان کاریگەریی نەرێنیی زۆری لەسەر ژیان و گوزەرانمان دروستکردووە".

ئاوارەکان جگە لە خستنەڕووی ناخۆشییەکانی ژیانیان، هاوکات داوا لە رێکخراوە خێرخوازییەکان و کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ دەکەن هاوکارییان بکەن بەتایبەت لەئێستادا کەوا لە مانگی رەمەزان نزیکدەبنەوە.

"کچەکم رۆژانە بە یەک دۆلار کاردەکات"
ئاوارەیەکی سوری دەڵێت "هیچ ئامادەکارییەکمان بۆ مانگی رەمەزان نەکردووە، بارودۆخمان زۆر خراپە، کچەکەم کاردەکات و رۆژانە تەنها ١٠٠ هەزار لیرەی لوبنانی (یەک لیرەی لوبنانی لەئێستادا بەرانبەرە بە یەک دۆلاری ئەمەریکی) دەستدەکەوێت، بەوەش تەنها دەتوانین چەند نانێکی پێ بکڕین".

"چەند مانگێکە گۆشتم نەخواردووە"
ئاوارەیەکی دیکەی سوری ئاماژەی بەوەکردووە "توانای کڕینی هیچ شتێکمان نییە وەکو شەکر، زەیت، پەتاتە و هیچت دیکەیش، تەنانەت چەند مانگێکە گۆشتم نەخواردووە"، هاواردەکات و دەڵیت: هاوکارییمان بکەن.

"منداڵەکانمان ناتوانن بەرگەی برسێتی بگرن"
یەکێکی دیکە لە ئاوارە سورییەکانی ناو کامپی ئاوارەکان لە لوبنان دەڵێت "رۆژانە تەنها دەتوانین چەند نانێک بکڕین، گۆشت و جلوبەرگ و خواردنمان نییە بۆ منداڵەکانمان".

بە دڵێكی پڕ لە خەمەوە دەڵیت "ئێمە دەتوانین بۆ ماوەیەک بەرگەی بێ خۆراکی بگرین، بەڵام منداڵەکانمان ناتوانن ئارام بگرن و برسییان دەبێت".

"جیهان دەچێتە سەر مانگ و ئێمەش داوای پاروویەک نان دەکەین"
ئاوارەیەکی دیکە سوری ئاماژە بەو جیاوازییانە دەکات لەئێستای جیهاندا هەیە و روونیدەکاتەوە "جیهان گەیشتە سەر مانگ، بەڵام ئاوارەی سوری بەدوای پاروویەک ناندا دەگەڕێن".

خ.غ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە