کوردستانی

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستانەوە
مەودا میدیا- 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان داوا لە فەرمانگەکان دەکات تا هاوڵاتییان ئاگاداربکەنەوە و بچن کارتی نیشتمانی وەربگرنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئایاری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ژمارەیەکی زۆری کارتی نیشتمانی لە فەرمانگەکانی تەواوبوون و چاپکراون، بەڵام خاوەنەکانیان نەچوون وەریبگرنەوە، بۆیە ئاگاداری سەرجەم فەرمانگەکان دەکەینەوە، هانی هاوڵاتییان بدەن و وێنەی کارتی نیشتمانییەکانیان بڵاوبکەنەوە، تا هاوڵاتییان بچن و کارتە نیشتمانییەکانیان وەربگرنەوە".

جێگەی ئاماژەیە، تەنها بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە نییە کە ئەم کێشەییەی هەیە، بەڵکو بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆرتیش هەمان کێشەیان هەیە، تەنها لە سلێمانی زیاتر لە هەشت هەزار پاسپۆرت هەیە کە خاوەنەکانیان نەچوون وەریانبگرنەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan