کوردستانی

"مین" كەسێكی كوشت و یەكێكی دیكەی برینداركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


"مین" كەسێكی كوشت و یەكێكی دیكەی برینداركرد
مەودا میدیا-

مین (تی ئێن تی) بە دوو پاسەوانی سنوور لە دەڤەری برادۆست تەقییەوە و سەرەنجام یەكێكیان گیانیلەدەستدا.

سەرچاوەكانی هەواڵ ئەمڕۆ هەینی 2ی حوزەیرانی 2023 رایانگەیاند، دوو پۆلیسی پاسەوانی سنوور لە دەڤەری برادۆست مین پێیاندا تەقیوەتەوە و دوابەدوای رووداوەكە هەردوكیان رەوانەی قەزای سۆران كراون.

هاوكات سەرچاوەیەكی هەواڵ بۆ مەودا وتی "پاش ئەوەی ئەو دوو پاسەوانە بە برینداریی گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، یەكێكیان گیانیلەدەستدا، كە خەڵكی سیدەكانە و خێزاندارە".

ئاماژەی بەوەشكرد، دووەم بریندار لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆرانە و خەڵكی رەواندوزە كە بە هەمانشێوە خێزاندارە.

بەپێی زانیارییەكان رووداوەكە لە چیای قەلەڕەش لە برادۆست روویداوە و ناوچەكە خۆی مینڕێژكراوە لە سەردەمی رژێمی روخاوی بەعسەوە.

ژ.ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا




News

بەم شێوەیە هەڵسوکەوت لەگەڵ دیسپراکسیا بکە

لەلایەن دێرین مەحمود


News

کەرکوک لە چاوەڕوانیی رۆتیندا

لەلایەن هیوا محەمەد