عیراقی
250 هەزار مامۆستا بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردەی عیراق رایدەگەیەنێت 800 هەزار فۆڕمی دامەزراندن بەشێوەی بۆ مامۆستای وانەبێژی پڕکراوەتەوە، ئاماژە بەوەدەکرایت بە میکانزمێکی گونجاو هەڵدەبژێردرێن.
ئەحمەد عەبیدی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی عیراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە "لە دوای هەفتەیەک لە راگەیاندنی فۆڕمی دامەزراندنی مامۆستا بەشێوەی گرێبەست 800 هەزار کەس ناویان تۆمارکردووە".
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی عیراق ئاماژەی بەوەکرد "لەئێستادا سەرقاڵی دانانی میکانیزمیکی گونجاون بۆ هەڵبژاردنی ئەو فۆڕمانەی کە پێشکەشکراون".
وەزارەتی پەروەردەی عئراق لەرێگەی ماڵپەرێکی ئەلیکترۆنییەوە فۆڕمی ناوتۆمارکردنی بۆ دامەزراندنی مامۆستا بەشێوەی گرێبەست بڵاوکردەوە و بڕیارە 250 هەزار وانەبێژ لە سەرجەم پارێزگاکان دابمەزرێنت و وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کۆتایی هاتووە.
س.ر