ئابووری

لە بارەی خۆراكەوە دڵنیایی دەدرێتە هاوڵاتیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بارەی خۆراكەوە دڵنیایی دەدرێتە هاوڵاتیان
مەودا میدیا-

قائیمقامی سلێمانی رەتیدەكاتەوە هیچ گرفتێك لە كەمی خواردن و پێداویستی لە سلێمانی هەبێت و دڵنیایی تەواو دەداتە هاوڵاتیانی شارەكە و دەڵێت، هیچ گرفت و قەیرانێك لە خواردن و پێداویستی رۆژانەدا نیەو  بڕی پێویستی خواردن و پێداویستی لە كۆگاكاندا هەیە.

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی راگەیاند " رۆژانە لە رێگەی خاڵە سنورییەكانەوە خواردن و پێداویستی دەهێندرێتە هەرێمی كوردستان و شاری سلێمانی،  لەم رووەوە دڵنیایی تەواو دەدەین بە هاوڵاتیان هیچ دودڵی و گومانێكیان لە كەمی خواردن وپێداویستیەكانی رۆژانە نەبێت".

باسی لەوەشكردووە "هەموو رێوشوێنێكی پێویست گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی بڕی پێویستی خواردن و كاڵاو شتومەك بگاتە هەرێمی كوردستان، زیاتر لە 3 هەزار تۆن خوردن و پێداویستی بەڕێگەوەیە بۆ هەرێمی كوردستان و لە نزیكترین كاتدا دەگاتە شاری سلێمانی و پارێزگاكانی تری هەرێمی كوردستان ئەمە جگە لەوەی لە كۆگاكاندا بە هەزاران تۆن خواردن و پێداویستی عەمباركراو هەیە".

 وتیشی "لە خاڵە سنورییەكان كارئاسانی تەواو بۆ بازرگانان دەكرێت بۆ ئەوەی كاڵاو پێدویستیەكان بەبێ هیچ گرفتێك بهێننە هەرێمی كوردستان، هەموو ئەو خواردن و كاڵایانەش لەژێر چادێری وردی تەندروستیدا دوای دڵنیابونەوە رێگە بە هاوردەكردنیان دەدرێت".
 
Qaiwan
Qaiwan