کوردستانی

سبەینێ نەوت لەم شوێنە دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ نەوت لەم شوێنە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ناوی ئەو گەڕەکەی بڵاوکردەوە کە سبەینێ یەکشەممە 10ی کانونی یەکەمی 2023 نەوت وەردەگرن.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند "سبەینێ یەکشەممە نەوت لە سنووری مەڵبەندی سێ لە گەڕەکی شێخان دابەشدەکرێت".

پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی بەردەوام دەبێت و نرخی هەر بەرمیلێک نەوت 103 هەزار و 500 دینار دەبێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan