کوردستانی

پێنج بڕیاری گرنگ بۆ سلێمانی دەرچوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج بڕیاری گرنگ بۆ سلێمانی دەرچوو
مەودا میدیا-

لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئادار، دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا چەند بڕیارێكیاندا.

بە بڕیاری لیژنەكه" هەموو کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەگەریی لە هەموو دامودەزگاکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و یەکە کارگێڕییەکاندا لە ئەمڕۆوە قەدەغەیە، پێویستە لێدوان و ڕاگەیاندن و پەیامەکان لەڕێی ڕاگەیەندراوی نووسراوەوە بڵاوبکرێنەوەو لەکاتی زۆر پێویستیشدا، بەپێی ڕێکەوتنی کەناڵەکان لەلایەن کەناڵی کوردساتەوە ڕاستەوخۆ بۆ هەموو کەناڵەکان بەبێ لۆگۆ دەگوێزرێتەوە".

هەروەها "لە سبەینێ 24ی ئادارەوە، بازاڕی دراوی سلێمانی بۆ حەواڵەکردن دەکرێتەوە لە سەعات 11ی بەیانی بۆ سەعات 3ی پاش نیوەڕۆ، بەپێی ئەو بەرنامەیەی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دیاریکراوە".

باس لەوەشكراوە " دوای ڕەزامەندی نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵ و ئاودێری پارێزگای سلێمانی، هەفتانە ماوەی 48 سەعاتی بەردەوام، دەدرێت بە هەر خاوەنی کێڵگەیەکی پلاستیکی کە ئێستا لەکاردا بێت بۆ گواستنەوەو چاندنی شەتڵەکانیان".

بڕیارێكی تر " بەپێی پلان و ڕەزامەندیی نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵ و ئاودێری پارێزگای سلێمانی، ڕۆژانی سێشەممەو پێنجشەممەی هەر هەفتەیەک لە سەعات 11ی بەیانی بۆ 3ی پاش نیوەڕۆ، بەپێی لیستی دیاریکراو ڕێگا بە کردنەوەی کۆمپانیاو نووسینگە کشتوکاڵییەکان دەدرێت بەشێوەی دلیڤەری پێداویستیەکان بگەیەننە کێڵگەکان".

لە كۆتایشدا هاتووە "جوڵەی بازرگانیی لە دەروازە نێودەوڵەتییەکانەوە بەردەوام دەبێت و پرۆسەی دابەشکردنی خۆراک و پێداویستیەکان بەسەر مارکێت و دوکانەکاندا بەپێی ڕێنماییەکانی پێشوو بەردەوام دەبێت و چاودێری وردی نرخ و کوالێتی و قەبارەی خستنەڕوویان دەکرێت لەلایەن لیژنەی قائیمقامیەتی یەکە کارگێڕییەکانەوەو سەرپێچیکار سزا دەدرێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان