ئابووری

بۆ خاوەنكارەكان و جوتیاران و خاوەن پرۆژەكان

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ خاوەنكارەكان و جوتیاران و خاوەن پرۆژەكان
مەودا میدیا-

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رێگەپێدان بۆ سەرجەم ئەو جوتیارانە دەكرێت كە بەرهەمیان هەیە و دەیانەوێت بیگوازنەوە بۆ بازاڕەكان.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رایگەیاند "وەك هاوكارییەك بۆ جوتیاران و خاوەنكارەكان، رێگەپێدانیان بۆ دەكرێت بۆ ئەوەی بەرهەمەكانیان بگوازنەوە بۆ بازاڕەكان".

باس لەوەشكراوە "داواخاوەنكاران، جوتیاران، خاوەن پرۆژە كشتوكاڵیەكان و كۆمپانیاكانی كشتوكاڵی دەكەین بۆ ئەوەی فۆڕمی رێگەپێدانیان بۆ پڕبكرێتەوە بەڕێوبەری گشتی پارێزگاكان بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بەوەزارەتمان لەهەموو شارو شارۆچكەكان لە ئەركدان بۆ كارئاسانی و هاوكاریتان دەتوانن پەیوەندیان پێوە بكەن تاكو كارەكانتان نەوەستێت".
Qaiwan
Qaiwan