کوردستانی

حزبێكی سلێمانی هەڵوەشایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حزبێكی سلێمانی هەڵوەشایەوە
مەودا میدیا-

بەرپرس و دەستەی بەڕێوەبردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە ئەمڕۆوە هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانیەتییەكەیان راگەیاند و دەڵێن، هەموو هەنگاو و بڕیار و هەڵوێستێك بەناوی هاوپەیمانیی نیشتمانیەوە نایاساییەو لەدەرەوەی ڕای زۆرینەیە و هیچ لێكەوتەیەكی حساب بۆكراوی نابێت."

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "لە ماوەی رابردوودا هاوپەیمانیی نیشتیمانی بە دۆخێكی نالەباری ناوخۆییدا تێپەڕی، کە بەداخەوە ئەوەش لە ئەنجامی بەلاڕێدابردنی هاوپەیمانی بوو لە پرۆژەیەكی سیاسی گشتیەوە بۆ پڕۆژەیەكی شەخسی بچوك و دوورخستنەوەی لەو ئامانجانەی كە لە پێناویدا دروست بوو، ئەمەش وایكرد كە لە ماوەی رابردوودا بەتەواوی بێ هیوایی روو بكاتە هەموو ئەوانەی بووبوونە كۆڵەكەی راگرتنی هاوپەیمانی لە هاودیدانی دڵسۆز و خۆبەخش".

دەق روونکردنەوەکە:
هاودیدانی بەڕێزی هاوپەیمانی نیشتیمانی
سڵاو ڕێز
 
لە ماوەی ڕابردوودا هاوپەیمانیی نیشتیمانی بە دۆخێكی نالەباری ناوخۆییدا تێپەڕی، کە بەداخەوە ئەوەش لە ئەنجامی بەلاڕێدابردنی هاوپەیمانی بوو لە پرۆژەیەكی سیاسی گشتیەوە بۆ پڕۆژەیەكی شەخسی بچوك و دوورخستنەوەی لەو ئامانجانەی كە لە پێناویدا دروست بوو، ئەمەش وایكرد كە لە ماوەی ڕابردوودا بەتەواوی بێ هیوایی ڕوو بكاتە هەموو ئەوانەی بووبوونە كۆڵەكەی ڕاگرتنی هاوپەیمانی لە هاودیدانی دڵسۆز و خۆبەخش. لە ئێستاشدا کە سەرجەم ئۆرگانەكانی هاوپەیمانی پەكیان كەوتووە و زۆرترین ئەندامی هەرسێ ئەنجومەنەكەی هاوپەیمانی ئامادەی كاركردن نین، ئەنجومەنی سیاسی كەلە (٩) ئەندام پێكهاتوە، (٧)ئەندامیان دەستیانلەکاركێشاوەتەوە، ئەنجومەنی جێبەجێكردن كە لە دامەزراوە و دەڤەرەكان پێكهاتوە، زۆرینەیان کشاونەتەوە و ئەنجومەنی نوێنەرانیش كە ئەنجومەنی تایبەتمەندە كەلە (٥٠) ئەندام پێكدێت ژمارەیەكی كەم نەبێت ئامادەی درێژەدان نین بەكاركردن، لە ڕابردووشدا ژمارەیەكی زۆر هاودیدمان دەستیان لە كار كێشاوەتەوە، هەر بۆیە دەمانەوێ ڕاستگۆبین لەگەڵتان و پێتان ڕابگەیەنین كە لە ئێستادا هاوپەیمانی نیشتیمانی بەهۆی لەدەستدانی زۆرترین ئەندامی ئەنجومەنەكانییەوە بە هەڵوەشاوە دادەنرێت و هەر هەنگاوێك بۆ پڕكردنەوەی شوێنی ئەندامانی ئەنجومەنەكان لەدەرەوەی بنەمای كاری زۆرینەی هاوپەیمانیە و گاڵتەكردنە بەو پەیڕەوەی كە لە بەرواری (٩/١١/٢٠١٩) لە كۆنگرەی بەردەوامیدا بەزۆرینەی ڕەها پەسەندمان كردوە.

ئێمە لە نیگەرانی و هۆكارەکانی دەستلەكاركێشانەوەکان تێدەگەین، بۆیەش مامەڵە لەگەڵ ئەو واقیعە راستەقینەیە دەكەین كە هاوپەیمانی تێدایە و ڕێگا بە خۆمان نادەین درۆ لەگەڵ هاودیدان و خەڵك و هەر كەس و لایەنێكیتردا بكەین( ڕاستیەكی تاڵمان لە درۆیەكی شیرین) پێ باشترە.
هەر بۆیە ئەم چەند خاڵە ڕادەگەیەنین:-

یەكەم/ هەر هەنگاو و بڕیار و هەڵوێستێك بەناوی هاوپەیمانیی نیشتمانیەوە نایاساییەو لەدەرەوەی ڕای زۆرینەیە و هیچ لێكەوتەیەكی حساب بۆكراوی نابێت.

دووەم/ مۆڵەتی كاری حیزبی هاوپەیمانی، بەپێی یاسای حیزبەكانی هەرێمی كوردستان، ژمارە (١٧)ی ساڵی (١٩٩٣)ی هەموار كراوە و بەپێی ئەو یاسایەش مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت بۆ هەڵوەشاندنەوە.

سێهەم/ئێمە لە هیچ بڕیار و هەنگاوێكی داهاتوو بەرپرسیار نین و مامەڵەكردن بە هاوپەیمانی نیشتیمانیەوە بە نایاسایی دەزانین.

چوارەم/ داوا لەسەرجەم هێزە سیاسیەكان دەكەین كە مامەڵە لەگەڵ هیچ كەسێكدا نەكەن بەناوی هاوپەیمانی نیشتیمانیەوە.

بەرپرس و دەستەی بەڕێوەبردنی
ئەنجومەنی نوێنەرانی هاوپەیمانیی نیشتمانی
۲۲/۳/۲۰۲۰


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان