کوردستانی

دووبارە هۆشداری درایەوە بە هاوڵاتیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


دووبارە هۆشداری درایەوە بە هاوڵاتیان
مەودا میدیا-

داواكاری گشتی قەزای دەربەندیخان هۆشداری دایە هاوڵاتیان كە ئەگەر بێت سەرپێچی رێنماییەكان بكەن سزای یاسایی دەدرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە، 23ی ئادار، داواكاری گشتی قەزای دەربەندیخان لە پەیامێكدا داوای كردووە لە هاوڵاتی ناوچەكە پابەندی رێنماییەكانی تەندروستی بن و لە ماڵەوە بمێنەوە بۆ ئەوەی دۆخەكە لە دەست دەرنەچێت.

باس لەوەشكراوە "هەر هاوڵاتییەك پابەندی مەرج و رێنماییەكان نەبێت و بچێتە دەرەوە سزا دەدرێت و توشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێت".

ئەوەش خراوەتەڕوو "وەك داواكراوە پێویستە هاوڵاتیان لە ماڵەكانی خۆیان بمێنەوە وەك كەرەنتینە تا ئەو دۆخە تێدەپەڕێت و مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروست نەبێت".

شەوی رابردوو وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا تەواوی قەزای دەربەندیخان كەرەنتینە بكرێت بەهۆی زۆری حاڵەتەكانی توشبوون لەو قەزایەو هەروەها دەربەندیخان وەك زۆنی مەترسیداری ڤایرۆسەكە دیاریكرا.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان