کوردستانی
نهێنییەك لە پەیامە ڤیدیۆیەكەی مەسرور بارزانی ئاشكرابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی ڤیدۆیی بڵاوكردەوە و لە پەیامەكەدا دەركەوت هیچ كەناڵێكی راگەیاندن ئامادە نییە ئەوەش وەك خۆپارێزییەك و دووركەوتنەوە لە قەرەباڵغی و پابەندبوون بە رێنماییە خۆپارێزییەكان.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا باسی لە دواین دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان كرد و داوای لە هاوڵاتیان كرد پابەندی رێنماییەكان بن و لە ماڵەكانیان بمێنەوە.
لە وتارەكەی مەسرور بارزانی ئەوە دەردەكەوێت، هیچ نيك مایكێك بە جلەكانییەوە نییە و هیچ كەناڵێكی راگەیاندن و مایكی كەناڵەكانیش ئامادەن نین، بەو پێیەبێت بە مۆبایل پەیامەكە ڤیدیۆیی گیراوە و دواتر بە میدیاكاندا بڵاوبووەتەوە، دەنگی مەسرور دەنگدانەوەی دروستكردووە لە ڤیدیۆكەدا و ئەوەش دەلیلە بۆ ئەوەی كە ڤیدیۆكە بە مۆبایل كراوە.
هەروەها هۆكاری ئامادەنەبوونی كەناڵەكانی راگەیاندن و مایكی راگەیاندنەكان لە وتارەكەی مەسرور بارزانی وەك هەوڵێكی خۆپارێزی و دوركەوتنەوەيه لە قەرەباڵغیی وەك پەیامێك بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لە ماڵ بمێننەوە و میدیاكانیش واز لەو كۆبوونەوەیە بهێنن.