کوردستانی
هێز خرايە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به بڕیارێك سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی خسته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان له فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه‌دا باسی لەوەكردووە "گشت هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ناوخۆ، به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی پۆلیس، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزان، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی كاره‌بای هه‌رێم، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی هه‌رێم، دادگای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ/ یه‌ك و دوو، ده‌سته‌ی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، كۆلیژی پۆلیسی هه‌ولێر و سلێمانی، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی مه‌شق و شیاندنی پارێزگای سلێمانی، سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی پۆلیس، ده‌خرێنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی ئه‌و هێزانه‌ی كه ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایان پێ سپێردراوه".
هەروەها " به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی سه‌ره‌وه له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بۆ دابه‌شكردنی ئه‌ركه‌كانیان و له لایه‌ن خودی ئه‌و به‌ڕێوبه‌رانه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، به پێی رێنماییه‌كانی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، ئەو بڕیارەش لە ئەمڕۆ دووشەممە 23 ئادار جێبەجێكراوە":

بیروڕا