کوردستانی
تەندروستی هەڵمەتەكەی دەستپێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی قەزای چەمچەماڵ دەستی بە پشكنینی هاوڵاتیانی ناوچەكە كرد و داوا لە هاوڵاتیان و پیشەوەران دەكات هاوكاری تیمەكان بكەن.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێكدا باسی لەوەكردووە "پشکنین و وەرگرتنی سامپڵ لەو کارمەند و کەسانەی لە سۆپەرمارکێت و بەنزینخانە و نانەوا و سەموونخانەکان و ئەو شوێنانەی لەئێستا مۆڵەتی کردنەوەیان هەیە لەلایەن چاودێری تەندروستی وتیمە تەندروستییەکانی لێژنەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لەچەمچەماڵ بۆ پاراستنی سەلامەتی و دڵنیایی زیاترە کاتێک هاوڵاتیان سەردانی ئەو شوێنانە دەکەن مەبەست لەوە نییە ئەو شوێنانە گومان لێکراوی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لێبێت".
ئاماژە بەوەشكراوە "ئەمە لەچوارچێوەی ئەو رێوشوێنانەیە ،کە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ بۆبەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسنورەکە دەیگرێتەبەر، بۆیە داوا لە پیشەوەران و هاوڵاتیان دەکەین هاوکاری تیمە تەندروستییەکان بن و پابەندی رێنماییەکانبن".