کوردستانی
دوو كارگەی پاككەرەوە داخران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تیمەکانی پشکنین و بەدواداچوون سەر بەوەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوو كارگەی پاككەرەوەیان داخست و داوایەكیش ئاراستەی هاوڵاتیان دەكەن.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە "بە سەرپەرشتی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، لە بەردەوامی هەڵمەتی دڵنیابوون لە جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستیەكان دوو كارگەی دروستكردنی پێداویستی پاككەرەوەو تەعقیمكردنمان لە هەولێر و زاخۆ لە كاركردن راگرت تا دڵنیابنەوە لە پێكهاتەكان و كوالێكتی".
ئاماژە بەوەشكراوە "لێژنەكانی پشکنین بەردەوامن لە گەڕان و داوا لە هاوڵاتیانیش دەکەدن لەكاتی بینینی سەرپێچی و بابەند نەبوون بە رێنماییەكانەوە پەیوەندیمان پێوە بكەن".