کوردستانی

هەولێرییەكان هاواریان لێ هەستاوە... كارەسات روودەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێرییەكان هاواریان لێ هەستاوە... كارەسات روودەدات
مەودا میدیا-

ئەگەرچی بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا قەدەغەی هاتووچۆو رێكاری توند لە هەولێر گیراوەتەبەر و چونە دەرەوە قەدەغەكراوە، بەڵام لە گەڕەكێكی شارەكە هاوڵاتیان بە ئاسایی مامەڵە دەكەن و ترسیان دروستكردووە.

ژمارەیەك هاوڵاتی پەیوندییان بە مەودا میدیاوە كردووە و داوای بەدەمەوە چوونی خێراو چارەسەركردنی كێشەكە دەكەن و پێیان وایە ئەگەر چارەسەر نەكرێت كارەسات دروست دەكات.

ئەوان باسیان لەوەكردووە لە گەڕەكی حەی عەسكرى شارەكە بازاڕ و دوكانەكان بە ئاسایی كراونەتەوە و هاتووچۆ و چونە دەرەوە ئاساییە و هیچ كەس و لایەنێكیش رێگری ناكات لە هاوڵاتیان.

ئەوەشیان باسكردووە "رۆژانە لە دوای كاتژمێر 4ی پاش نیوەڕۆ تەواوی جموجوڵەكان ئاسایین و هیچ رێنماییەكان جێبەجێ ناكرێن".

ئەوان لە مەودا میدیاوە داوایان كرد هەرچی زووە لایەنە پەیوەندیدارەكان بەدەمیانەوە بچن و رێگری بكەن لە هاوڵاتیان بۆ ئەوەی كارەسات دروست نەبێت.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان