کوردستانی
لیژنەی ئەمنی چەند بڕیارێكی دەركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قائیمقامی قەزای دوکان کۆبوونەوەیەكی لەگەڵ لیژنەی ئەمنی شارەكە کرد بۆ زیاتر تاوتوێ کردنی ڕێکارەکانی پێشگری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا .
لە كۆبوونەوەكەدا باس لەو هەنگاو و ڕێوشووێنانە کرا ، کە لیژنەی ئەمنی و لیژنەی هاوبەشی قائیمقامییەت گرتوویانەتە بەر لەسەرەتای بڵاووبونەوەی ئەم ڤایرۆسە بەبەردەوامی لەهەوڵی جێبەجێ کردنیدان
سیروان سەرحەد، قائیمقامی قەزای دوكان رایگەیاند "رێنمای نوێ دراوەتە لیژنەی ئەمنی و لە ئەمڕۆ سێشەممە، بەدواداچوون و لێپێچینەوەکان چڕتر دەکرێنەوە، لە پێناو تەندروستی گشتیدا".
هەروەها " دۆخەکە هەستیارەو پێویستە هاوڵاتیان زیاتر پابەندی ڕێنماییەکان بن و لەماڵەکانیاندا بمێننەوە ".