ئابووری
دوو ملیۆن و 500 هەزار مریشك مەترسیان لەسەرە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە مەترسی لەسەر زیاتر لە دوو ملیۆن مریشك هەیە لە ناو كێڵگەكان.
نازم جاف، جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیایی راگەیاند "تەواوی هۆڵەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی مریشكیان تێدایە و بەشی زۆری ئەو هۆڵانەش دەكەونە دەرەوەی شاری سلێمانی".
ئاماژەی بەوەشكرد "بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە ناتوانرێت مریشك بگوازرێتەوە و داخستنی دوكانەكانیش هۆكارێكی ترە، بەو پێیە بێت توشی زیانێكی زۆر دەبین".
باسی لەوەشكرد "ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار مریشك لە ناو هۆڵەكان هەیە و مەترسیان لەسەرە ئەگەر بەو شێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە، لە داهاتووشدا نرخەكەی زۆر گران دەبێت".